چەمكی زانستی ژینگە:
زانستی ژینگە یاخود ژینگەزانی یان ژینگەناسی زانستێكی تازەیە، لەمڕۆدا تا ڕادەیەك وردە وردە خەریكە ئەم زاراوەیە بەناو كۆمەڵانی خەڵكدا بڵاو دەبێتەوە، جێی خۆیەتی بزانین ئەم چەمكە لە چییەوە هاتووە و كەی پەیدا بووە، زاراوەی زانستی ژینگە (Ecology) زانای ئەڵمانی ئهرنست هایكڵ (Ernst Haeckel) لەساڵی 1866 دایناوە، كە ئەمەش لە ئەنجامی لێكدانی دوو وشەی یۆنانییەوە پەیدا بووە، ئەوانیش "Oikos" بە واتای "خانوو" یان "ماڵ"، وە "logos" بە واتای "زانست"ە.ئەم زاراوەیە ئیتر لە سەدەی بیست بەدواوە بووە جێگەیی بایەخپیدانی گرنگی لیكۆڵەران، ئەوەش لە ئەنجامی ئەو هەموو جەنگ و شەڕوشۆڕەی كە جۆرەها چەك و تەقەمەنی تێدا بەكار هات و، زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان لەسەر ڕووی زەوی و، زۆربوونی كارگەكان و، دەردانی وزەی زیاد لە پێویست بە تایبەتی لە لایەن وڵاتە پیشەسازییەكان و، زۆربوونی ئوتومبێل... هتد، كە زیانیكی گەورەی ژینگەیی هێنایە ئاراوە لە قەتسبوونی گەرما و تۆز و خۆل و دەیان كارەساتی سروشتی كە ڕاستەوخۆ كاریگەری زۆر خراپیان كردە سەر ژینگە و، هاوسەنگی ژینگەیان تیك دا.
* ژینگە تەنیا بابەتێک یا تەوەرێک نییە، بەڵكوو ئەمڕۆ و لە دەرئەنجامی پەلهاویشتن و پەیوەندیداربوونی ژینگە بە زۆرێک لە زانستەکانەوە پێویستە زانایانی ژینگە و ژینگەناسان و ژینگە دۆستان زانیارییان دەربارەی زانستەکانی ژینگە هەبێت. وەک زانستی زەویناسی، کەشناسی، زیندەوەرزانی، فیزیا، کیمیا، خاک، ئابووری، دارستان، ئاو، دەریا، بەرگە هەوا، ژینگە دروستی، چاودیری ژینگە، ئیدارەی ژینگە و چاودێری ژینگە لە هەموو ڕووەکانیەوە ڕۆشنبیری ژینگەیی و گۆمەڵگە کە ئەمانە بابەتە گەورەکانی ژینگەن لە جیهاندا.
پۆلێنکردنی ژینگە:
لە پۆلێنی گشتیدا ژینگە دابەش دەبێ بۆ دوو بەش:
پێشكەوتنی مرۆڤایەتی مەترسی خستە سەر ژینگە، ژینگە نەیتوانی زاڵ بێت بەسەر ئەو گۆڕانكارییە گەورانەی كە مرۆڤ لە ماوەی ئەم چەن سەدەیەی دواییدا دروستی كرد، داهێنانەكانی مرۆڤ بوونە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن و پلەی گەرما و پیسبوونی سەرچاوە ئاوییەكان و بڕینەوەی دارستانە گەورەكانی جیهان، ئەمە و هەوڵەكانی مرۆڤ بۆ بەكارهێنان و دەرهێنانی كانزاكان هاوسەنگی ژینگەی شێواند و سروشتی زەوی گۆڕی بۆ ژینگەیەك كە دەستكردی مرۆڤ خۆی بوو.
دەوروبەرە ڕژێم (Ecosystem):
پێکهاتە بنچینەییەکانی دەوروبەرە ڕژێم:
دەكرێن بە دوو بەشەوە (پێكهاتەی زیندوو و نازیندوو).1- پێكهاتەی زیندوو:
كە بوونەوەری (بەرهەمهێنەر، بەكاربەر و مشەخۆر یا شیكەرەوە) دەگرێتەوە.2- پێكهاتەی نازیندوو:
گرنگترین بابەتە ژینگەییەکانی جیهان:
- زۆربوونی دانیشتوان- فشاری زۆری سەر داهاتە سروشتییەکان
- گۆڕانەکانی کەش و هەوا
- زۆربوونی ڕووداوە سروشتییەکان
- دیاردەی قەتیسبوونی گەرمی (بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بەرگە هەوا)
- بەبیابانبوون و وشکبوونەوە
- پیسبوونی هەوا و زۆربوونی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن
- پیسبوونی سەرچاوە ئاوییەکان
- کونبوونی چینی ئۆزۆن
- لەناوچوونی دارستانە کەمەرەیی و جەمسەرییەکان
- پاشەڕۆی مەترسیدار
- پاشەڕۆ ناوەکییەکان
- پاشەڕۆ شارەوانییەکان (ماڵان و کارگەکان)
- لەناوچوونی هەندێ لە جۆرەکانی ڕووەک و گیانەوەر
- هەژاری و نەخۆشی
- شارە گەورەکان
- جەنگ و پاشماوەکانی جەنگ
- بەرەنگاربوونەوەی یاسا و ڕێسا ژینگەییەکان بە هەڕەشە
- ترشە باران