پەڕەی فەیسبووکی ماڵپەڕی ژیانت
Facebook.com/ZhingaParezan

دوانۆكسیدی كاربۆن (CO2)

گازێکی بێ بۆنە لە هەوادا ناسراوە، لە دوو سەرچاوە بەرهەم دەهێنرێت (سروشتی) و (چالاکی مرۆیی). سروشتییەکەیان لە پرۆسەی (الایض) لە زیندەوەرەکاندا، ئەوی تر لە پڕۆسەی سووتانی هەر ماددەیەکەوە دەبێت ڕێژەی لە هەوای هەناسەدا ۳،۸ وەک قەبارە یان ۳۸۰۰ بەش لە ملیۆنێکدا، بەڵام بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە ئەم چڕییە لەدەست دەدات، ڕێژەی لە هەوای دەوروبەردا لە نێوان ۳٥۰ بۆ ٤٥۰ بەش لە ملیۆنێکدایە.
بەڵام لە نێو بیناکاندا جیاوازە بە تایبەتی شوێنی قەرەباڵەخ و چڕی خەڵکی و خراپی باگۆڕکی دەگاتە زیاتر لە ۲۰۰۰ بەش لە ملیۆنێک کە ئەمەش بەرزترین ئاستی ڕێپێدراوە بە پێی پێوەرەکانی سویدی و ژاپۆنی.
لە کاتێکدا بە پێی پێوەرە ئەمریکییەکان ۱۰۰۰ بەش لە ملیۆنێکدا بەرزترین ئاستی ڕێپێدراوە لە نێو بینا و تەلار و باڵەخانەکاندا، بەڵام لە کالیفۆڕنیا تەنیا ۸۰۰ بەش لە ملیۆنێکدایە، هەروەها پێوەرەکانی کۆمپانیای (ئەرەکسن).
ئەمە و حاڵەتی تێپەڕاندنی ئەم ڕێژەیە کار دەکاتە سەر حەسانەوەی کەسی و چالاکی و لێهاتویی لە کاردا، هەروەها یاساکان ڕاسپاردە دەکەن بە دانانی باکێشی هەوای خاوێن بە دیزاینی ۷ لیتر/چرکە/بۆ کەسێک، وە بە ۱۰ لیتر/چرکە/بۆ کەسێک لە سیستەمی ئەمریکادا. بەڵام لە ژینگەی کاردا بەرزترین ئاستی ڕێپێدراو لە ماوەی ۸ کاتژمێردا بریتییە ٥۰۰۰ بەش لە ملیۆنێک.