پەڕەی فەیسبووکی ماڵپەڕی ژیانت
Facebook.com/ZhingaParezan

چینەکانی بەرگە هەوا

١- چینی یەكەم (ترۆپۆسفیر) ئەو چینەی تێیدا دەژین:
چینی خوارەوەی بەرگە هەوایە كە ڕاستەوخۆ بەسەر ڕووی زەویدا درێژ دەبێتەوە، هەروەها چینە هەواییەكانی زۆر چڕە چونكە نزیكەی ٩٠ ٪ بارستایی گشتی هەوا لەخۆ دەگرێت. نزیكەی ٢٠ كلم لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرز دەبێت لە ئاستی ڕووی دەریاوە، گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن و هەڵمی ئاو و هەور و پیسكەرەكانی هەوا و كەش و شێوەكانی ژیان هەمووی لەم چینەدان.
٢- چینی دووەم (ستراتۆسفیر) شوێنی بوونی ئۆزۆن:
ئەم چینە دەكەوێتە سەرووی چینی یەكەمەوە لە دووری ٢٠ كیلۆمەترەوە دەست پێ دەكات تاوەكو ٨٠ كلم بەرز دەبێتەوە، گازەكانی ستراتۆسفیر بە شێوەی چین چین و لێك جیان و تێكەڵ نین بە پێچەوانەی چینی ترۆپۆسفیر، بەشی خوارەوەی ستراتۆسفیر زۆر ساردە و تێكڕای پلەی گەرمییەكەی (-60) پلەی سیلیزییە هەرچەندە لە ستراتۆسفیردا بەرەو سەرەوە بچین ئەوا پلەی گەرمی بەرزتر دەبێتەوە چونكە ئۆزۆن لە ستراتۆسفیردا تیشكی سەروو وەنەوشەیی لە خۆر دەمژێت و هەواكە گەرمتر دەكات. گازی ئۆزۆن لە ستراتۆسفیردا هەمووی لە چینی ئۆزۆندا پەنگ دەخواتەوە و قەتیس دەبێت، چینی ئۆزۆن دەبێتە هۆی پاراستنی ژیان لەسەر زەوی چونكە ئەو چینە ئۆزۆنە هەڵدەستێت بە مژینی تیشكی زیانبەخشی سەروو وەنەوشەیی خۆر.
٣- چینی سێیەم (میزۆسفیر) چینی ناوەند:
ئەم چینە لە دووری ٨٠ كلم دەست پێ دەكات تاوەكو ٣٦٠ كلم، پێك هاتووە لە گازە سووكەكان وەكو هایدرۆجین و هیلیۆم، وەكو پارێزەرێكە بۆ چینی دووەم، چینی ناوەندی بەرگە هەوایە و ساردترین چینە، هەرچەندە بەرزایی میزۆسفیر زیاد بكات ئەوا پلەی گەرمییەكەی نزمتر دەبێتەوە لەوانەیە نزمترین پلەی گەرما لە بەرزترین چینی میزۆسفیردا بگاتە (-93) پلەی سیلیزی.
٤- چینی چوارەم (ثێرۆسفیر) بەرگە گەرمی:
بەرگە گەرمی بریتییە لە چینەكانی سەرەوەی بەرگە هەوا لەم چینەدا پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە بە زیادبوونی بەرزایی، چونكە گەردیلەكانی نایترۆجین و ئۆكسجین هەڵدەستن بە مژینی تیشكی خۆری پڕ لە وزە و بەرەڵای دەكاتە ناو چینەكە و لە ئەنجامدا پلەی گەرمی چینەكە دەگاتە ١٠٠٠ پلەی گەرمی سەدی یان زیاتر، چڕی ئەم چینە كەمە و تەنۆلكەكانی زۆر بەر یەك ناكەوتن و وزەش لە نێوانیاندا ناگواسرێتەوە.
* ئایۆنۆسفیر: شوێنی كازیوەی جەمسەریی: لە سەرەوەی میزۆسفیر و لە خوارەوەی ثێرمۆسفیردا گەردیلەكانی نایترۆجین و ئۆكسجین هەڵدەستن بە مژینی تیشكە زیانبەخشەكانی خۆر و لە ئەنجامدا پلەی گەرمی ثێرمۆسفیر بەرز دەبێتەوە و گەردە گازییەكان لە ڕووی كارەباییەوە بارگاوی دەبن و پێیان دەوترێت ئایۆنەكان هەر بۆیە بەم بەشەی ثێرمۆسفیر دەوترێت ئایۆنۆسفیر.

گرنگترین ئەو توخمانەی كە بەرگە هەوایان پیك هێناوە بە ڕێژە بریتین لە:
توخم ڕێژەی لە سەدا (٪)
نایترۆجین ٧٨,٠٧
ئۆکسجین ٢٠,٩٥
ئارگۆن ٠,٩٣
دوانۆکسیدی کاربۆن ٠,٠٣٤
نیۆن ٠,٠٠١٨
هیلیۆم ٠,٠٠٠٥٢
ئۆزۆن ٠,٠٠٠٠٦
هایدرۆجین ٠,٠٠٠٠٥
میسان ٠,٠٠١٥
کریتۆن گازێکی دەگمەنە
زینۆن گازێکی دەگمەنە