پەڕەی فەیسبووکی ماڵپەڕی ژیانت
Facebook.com/ZhingaParezan

چەند ڕاستییەكی ترسناك

٭ لە کیشوەری ئەوروپی کە دەوڵەمەندترین ناوچەکانی جیهانە لە شارستانیەتدا، دەبینین کە ۷٥ ٪ی دانیشتوانەکەی تەنها لەسەر ۱۰ ٪ی ڕووبەری کیشوەرەکە دەژین!
٭ پێش ٤۰ ساڵ ژمارەی دانیشتوانی نیوەی ژمارەی ئێستا بوو.
٭ لە کیشوەری ئەفریقا ژمارەی دانیشتوان دوو هێندە بووە لە نێوان ساڵەکانی (۱۹۷٥ - ۲۰۰٥) واتە لە ۳٥٥ ملیۆنەوە بووە بە ۷٥۱ ملیۆن کەس، پێشبینی دەکرێت کە ژمارەی دانیشتوانەکەی لە ساڵی ۲۰۲٥دا بگاتە نزیکەی بلیۆنێک و ۱۰۰ ملیۆن کەس.
٭ بەداخەوە ئەو وڵاتانەی کە ڕووبەڕووی زیادبوونی دانیشتوان دەبنەوە لە وڵاتە هەژارەکانن و توانای زیاتری لەخۆگرتنی دانیشتوانی نییە.
٭ جیهان بەکاربردنێکی زۆری بە خۆوە دەبینێت کە هاوشێوەی نییە لە مێژوودا، وە لە ئاستی تاکەکەس بە تایبەتیش دانیشتوانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە بوارەکانی وزە، خۆراک، بەکار بهێنایە، کە ئەمریکییەکان بەکاری دەبەن ئەوا پێویستیمان بە دوو گۆی زەوی دەبوو بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان!
٭ منداڵێک لە وڵاتە پیشەسازییە پێشکەوتووەکاندا ٤۰ ئەوەندەی هاوتەمەنەکەی لە وڵاتە تازە پێگەیشتووەکاندا بەکار دەبات و پیسی دەکات.
٭ نیوەی زەوییە شێدارەکان لە جیهاندا لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا لەناو براون و تاکو ئێستاش بەردەوامە.
٭ دارستانەکان بە بڕی ٤۰۰ بلیۆن دۆلار بەشداری ئابووری جیهان دەکەن بەڵام نیوەیان ڕووبەڕووی بڕین و سووتان بوونەتەوە و ساڵانە نزیکەی ۱٦ ملیۆن هێکتاریان لێ لەناو دەچێت وە داخوازی لەسەر بەرهەمی دارستانەکان زیاترە لەو بەهتقەی بە بڕی ۲٥ ٪.
٭ دارستانەکان کە ئەمریکییەکان ساڵانە بە ڕێژەی زیاترە لە ۱۳۰ هەزار کم چوارگۆشە لەناو دەچن.
٭ ۳۰ ٪ی دارستانە سروشتییەکان گۆڕاون بۆ بەکارهێنانی کشتوکاڵیی.
٭ ۹ ٪ی درەختەکانی جیهان ڕووبەڕووی مەترسی لەناوچوون دەبنەوە.
٭ کەشتییە ڕاوکەرەکانی دەریا بە ڕێژەی ٤۰ ٪ ڕاو دەکەن، زیاتر لە توانای دەریا و زەریاکان بۆ بەرهەمهێنان.
٭ ۲۰ ٪ی ماسی ئاوە شیرینەکان لەناو چوون یان ڕووبەڕووی لەناوچوون دەبنەوە.
٭ تێکشکانی خاک کاری کردووەتە سەر ۳/۲ی زەوییە کشتوکاڵییەکانی جیهان.
٭ داواکاری جیهانی لەسەر هەریەک لە برنج و گەنم و گەنمەشامی زەرد زیاد دەکات بۆ ٤۰ ٪ لە ساڵی ۲۰۲٥ بە بەراوردی لەگەڵ ساڵی ۱۹۸۰ ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی بەشە ئاو داشتن بۆ ٥۰ ٪.
٭ شیکردنەوەکان ئاماژە بە دابەزینی توانای سیستەمی ژینگەییەکان دەکەن لە بەرهەمهێنانی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان.
٭ هەر پانزە ساڵ جارێک ۱ ملیار کەس بۆ دانیشتوانی جیهان زیاد دەبێت.
٭ ڕۆژانە ٥۹٥ هەزار منداڵ لەدایک دەبن، واتە ۲۷٤ منداڵ لە خولەکێکدا.
٭ پێویستە لەبیرمان نەچێت کە ڕۆژانە هەزاران منداڵ بە هۆی برسییەتی و کەم خۆراکییەوە دەمرن.

سەرجەم ئەم زانیارییانە لە سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە وەرگیراون بگرە ئێستا سەرجەم کێشەکانی ڕوو لە زیادبوونن چ بە هۆی کارەساتە ژینگەییە مرۆییەکانەوە بێت یان سروشتییەکان، شایەنی باسە زۆر و کەم، دوور و نزیک ئێمەش بەشدارین لەم ڕووداوانە و باجەکەشی وەرمان گرتووە یان وەری دەگرین.