پەڕەی فەیسبووکی ماڵپەڕی ژیانت
Facebook.com/ZhingaParezan

توانای هەسارەكەمان

- چی دەزانیت دەربارەی ئەو زەوییەی کە خۆراک بۆ گشت زیندەوەرانی سەر هەسارەکەمان دابین دەکات؟
- ئایا هەسارەکەمان دەتوانێت خۆراک بۆ چەند مرۆڤ دابین بکات؟ یان توانای بەرهەمهێنانی دیاری کراوە؟
- چی ڕێگەمان لێ دەگرێت لە گەیشتنمان بە خۆراکی تەواو؟
- ٤۰ ٪ لە ڕووبەری زەوی بێپیتە (کەم توانایە لە پێگەیاندنی ڕووەکەکان).
- ۲۷ ٪ی وشکە و بۆ کشتوکاڵ دەست نادات.
- ۱۳ ٪ی دەکەوێتە ناوچەی زۆر ساردەوە کە ڕووەک تیایدا گەشە ناکات.
- ۱۲ ٪ی زۆر لێژە و ناتوانرێت ئاو بدرێت.
- ۸ ٪ی بە تەنها گونجاوە بۆ بەرهەمهێنانی کێڵگەیی.
- ٤۳ ٪ی وشکاوییەکان کە ٥۷٤۳ جۆرن لەژێر مەترسی لەناوچوون دان.
- ۲۰ ٪ی شیردەرەکان کەوتوونەتە ژێر مەترسی لەناوچوون.
- ۱۲ ٪ی باڵندەکان لەژێر مەترسی لەناوچوون دان.
- ۸۰ ٪ی خۆراکی مرۆڤایەتی پشتی بە تەنها ۱۲ جۆر ڕووەک بەستووە.
- تەنها چەڵتووک و گەنم و گەنمەشامی و پەتاتە ٦۰ ٪ی پێداویستی خۆراکی مرۆڤایەتی دابێن دەکەن.

وەک ئاشکرایە مرۆڤ و هەموو ڕووەک و زیندەوەران لەسەر ئەم زەوییە دەژین و ژیان دەبەنە سەر هەر بۆیە هاوسەنگی ژینگە تێکچووە و داهاتی ساڵانەی بە شێوەیەکی ناڕێک دابەش بووە بەسەر دانیشتوانی سەر زەویدا. دەتوانین ئەو ڕووبەرە بزانیت لە کۆی ڕووبەری زەوی کە سوودی لێ وەردەگرین:
- ڕووبەری گشتی زەوی: نزیکەی ٥۱۰ ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.
- ڕووبەری ئاوی سەر زەوی: نزیکەی ۳٦۱ ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە ۷۰،۸ ٪.
- ڕووبەری گشتی وشکانی: نزیکەی ۱٤۹ ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە ۲۹ ٪.
- ڕووبەری ئەو زەوییانەی کە بە ئاو دێری دەکرێن ۲۷۷۰۹۸۰ ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە. - بڕی ئەو زەوییانەی کە بۆ کشتوکاڵی گونجاوە نزیکەی ۱۳ ٪ی دیاری کراوە بە هێکتار (بە واتایەکی تر ڕووبەری زەوی بەرهەمهێن لەسەر هەسارەکەمان) دەکاتە نزیکەی ۸ بلیۆن و نیو هێکتار ئەمەش دەکاتە تەنیا ۳ ٪ی ڕووبەری وشکانی.
- ڕووبەری زەوی بەرهەمهێن بریتییە لە ۸٥٥۸۹٦٥۱۱۷ هێکتار بە گوێرەی پێگەی ئەلیکترۆنی tranquileye.com\clock و لە کاتژمێر یەک و شانزە خولەکی بەیانی بە پێی کاتی عێراق لە ساڵی ۲۰۰۸. ئایا تۆ وەک تاکێکی ئەم کوردستانە تا چەند زانیاریت لەسەر ئەم هەسارەیە هەبووە؟ تا چەند زیادەڕەویت کردووە لە بەکارهێنانی ئەو ئاو و خۆراکەی دەیخۆیت و دەیخۆیتەوە؟ ئایا تا چ ڕادەیەک دەستت هەبووە لە تێکدان و زیانگەیاندن بەم کەشتییەی تێیداین؟