پەڕەی فەیسبووکی ماڵپەڕی ژیانت
Facebook.com/ZhingaParezan

پەیوەندی نێوان مرۆڤ و ژینگە

بێگومان گەورەترین و گرنگترین دروستکەری گۆڕانکارییەکانی ناو ژینگە مرۆڤە، ئینجا ئەو گۆڕانکارییانە نەرێنی بێت یان ئەرێنی، هەر لە کاتی ئاوەدانکردنەوەی زەوی لە لایەن مرۆڤەوە مرۆڤ هەڵسوکەوتی لەگەڵ پێکهێنەرەکانی ژینگەی دەوروبەری خۆی کردووە، بەڵام دەرامەتی ژینگەی مرۆڤە سەرەتاییەکان زۆر زیاتر بووە لە پێداویستی مرۆڤەکان، چونکە ڕێژەی تیرە و هۆز و نشینگە مرۆڤییەکان (المستوطنات البشریة) کەم بووە بۆیە ئەمەش هەڵسوکەوتیان لەگەڵ ژینگەیەکی خۆجێی و نزیکی خۆیاندا کردوو، ڕێژەی زیادبوونی دانیشتوان بەرچاو نەبووە بە هۆی بوونی ژمارەیەکی زۆری نەخۆشییە درمەکان.
لە ناوەڕاستی سەدەی هەژدەیەم، بە تایبەتی دوای سەرهەڵدانی شۆڕشی تەندروستی لە ئەنجامی دۆزینەوەی داهێنانێکی زۆر لە زۆربەی لایەنەکانی ژیاندا ڕێژەی دانیشتوان لە دوو لایەنەوە زیادی دەکرد لە لایەک ڕێژەی مردن لە هەموو تەمەنەکان دابەزی لە لایەکی تریش ڕێژەی مردنی منداڵانی لەدایکبوو بە هۆی چاودێری تەندروستی کەم بووەوە هەر لەو کاتەوە ڕێژەی زیادبوونی دانیشتوان زۆر بووە و بە شێوەیەکی بەرچاو گەشەی کرد، شتێکی سروشتییە زیادبوونی دانیشتوان داواکاری بەدواوەیە، ئەم داواکارییەش بە شێوەیەکی پەستان دەخاتە سەر ئەو دەرامەتە سروشتییانەی لە ژینگەی مرۆڤدا هەن ئەمەش هۆکارێکە بۆ لاسەنگبوونی ژینگە، تاوەکو ڕۆژی ئەمڕۆمان دیاردەی زیادبوونی دانیشتوان مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر لاسەنگکردنی ژینگە و لەناوبردنی دەرامەت و ڕەگەزەکانی بۆ نموونە: ڕێژەی زیادبوونی دانیشتوان بە زیاتر لە (٦،٥) ملیار خەڵک دەخەمڵێنرێت، پێشبینی دەکرێت ژمارەی دانیشتوانی جیهان بگاتە ١٤،٢ ملیار خەڵک ئەگەر ڕێژەی گەشەکردنی دانیشتوان بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت، کە ڕێژەی یەکسانە بە ١،٦٧ ٪ ساڵانە ئەم دیاردەیەش ڕەنگدانەوەیەکی مەترسیداری دەبێت بۆ سەر ژینگە و لەناوبردنی یاخود تێکدانی یا پیسکردنی یا کۆتایی هێنان بە هەندێک لە دەرامەتە سروشتییەکانی ناو ژینگە.