پەڕەی فەیسبووکی ماڵپەڕی ژیانت
Facebook.com/ZhingaParezan

ئۆزۆن

چینی ئۆزۆن: چینێکە، لە گازی ئۆزۆن (O3) پێک دێت، کە لە ناوچەی ستراتۆسفیری بەرگە هەوای زەویدایە، گرنگی ئەم چینە لەوەدایە کە شەپۆلەکانی تیشکی سەروو وەنەوشەیی خۆر (UV) هەڵدەمژێت و ناهێڵێت بگاتە سەر زەوی. هەرچەندە ئەستوری ئەم چینە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر و لە وەرزێکەوە بۆ وەرزێکی تر ئەگۆڕێت.

دروستبوونی:

ئۆزۆن فۆڕمێکی تایبەتە لە ئۆکسجین، هەر گەردێکی ئۆزۆن (O3) لە سێ گەردیلەی ئۆکسجینی (O) بەیەکەوە بەستراو پێک دێت، لە ئەنجامی کارلێکی نێوان گەریلەی ئؤكسجین (O) لەگەڵ گەردی ئۆکسجین (O2) پەیدا دەبێت، بەم شێوەیە: کە لە ژێر کاریگەری تیشكی سەروو وەنەوشەیی خۆر و لە کاتی هەورەتریشقەدا گەردی ئۆکسجین (O2) دابەش دەبێت بۆ دوو گەردیلەی ئۆکسجین (O) ئەمانەش ئامادەی یەکگرتنەوەیان لەگەڵ گەردێکی ئۆکسجین (O2) هەیە بۆ پێکهێنانی گەردی ئۆزۆن (O3). هەروەها ئۆزۆن بۆ ماوەیەکی زۆر نامێنێتەوە و شی دەبێتەوە، دیسنانەوە بەم کردارە گەردی ئۆزۆن دروست دەبێتەوە وە بەردەوام ئەم کردرارە دوبارە دەبێتەوە، وەکو لەم هاوکێشەیەدا ڕوون کراوەتەوە: 2O3 = 2O2 + 2O

گرنگی:

گازی ئۆزۆن بۆ پاراستنی بوونەوەر بە گشتی و ڕەخساندنی ژیان مرۆڤ لەسەر گۆی زەوی وەک ماددەیەکی گرنگ و پێویست زۆر بەهادارە. کاری ئۆزۆن مژینی و نەهێشتنی پەڕینەوە یان گیشتنی تیشکەکانی ئولوتراڤیولیتی (سەروو وەنەوشەیی) تیشكی خۆر کە درێژی سەپۆلەکانی لە نێوان (٢٨٠ - ٣٨٠) نانۆمەترە و وزەیەکی زۆری تێدایە بۆ سەر زەوی ئەو تیشکانەش دەبنە هۆی فەوتان و شێواندنی مۆلیکیولە بایۆلۆجییەکان وەک خانە بۆماوەکان و پڕۆتین و ئەگەری تووشبوونی پێست بە نەخۆشی شێرپەنجەی پێست و لاوازکردنی سیستەمی بەرگری و کۆمەڵێ نەخۆشی تر جگە لەوەی زیانەکانی ئەم تیشکە جیهانی ڕووەک و ئاژەڵیش دەگرێتەوە.

تەنکبوونی یاخود کونبوونی:

لەگەڵ تەنکبوونەوەی چینی ئۆزۆن لە ستراتۆسفیر دەرفەتی زیاتر تێپەڕبوونی تیشکی سەروو وەنەوشەیی بۆ سەر زەوی زیاتر دەبێت و بەمەش هەڕەشەی زیانەکانی بوونەوەر ئاکامی خراپتری لێ دەکەوێتەوە لە کاتێکدا گازی ئۆزۆن ژیانی زیندەوەر لەسەر گۆی زەوی دەرەخسێنێت بە بوونی وەکو فلتەرێک بۆ پاڵاوتەکردنی تیشکی خۆر و مژینی تیشکی سەروو وەنەوشەیی پێش گەیشتنی بەسەر ڕووی زەوی، لە هەمان کاتدا بوونی بە ڕێژەی ٤٠ ملگم بۆ مەتر سێجا هەست بە بوونی دەکرێت و لە ٤٠٠ ملگم بۆ مەتر سێجا لە ڕووی زەوی کاریگەری بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ هەیە و مرۆڤ تووشی کێشەکانی کۆئەندامی هەناسەدان دەکات وەکو هەناسە تەنگی و کۆکەی وشک و سووتانەوەی دیواری ناوەوەی کۆئەندامی هەناسەدان و فەوتاندنی دارستان و کەمبوونەوەی بەروبوومی کشتوکاڵی، لە هەمان کاتدا گازی ئۆزۆن ناڕاستەوخۆ بەشدارە لە گەرمبوونی جیهانی گۆی زەوی و گۆڕانی کەش و هەوا، ئەم چینە گرنگترین پارێزەری مرۆڤە پسوڵەی ژیانە لەسەر زەوی بەڵام زۆر بەداخەوە ئەم چینە کەوتووەتە ژێر مەترسی لەناوچوون و تەنکبوونەوە بە هۆی پێشکەوتنی پیشەسازی و کەمبوونەوەی ڕووبەری کشتوکاڵی و بڕینەوەی دارستانەکان کە بە هۆیانەوە ڕێژەیەکی زۆر ماددەی زیانبەخش (وەک کلۆرۆفلۆرکاربۆن کە لە سپڕای و معەتەڕ و سپلێت و هەندێ ئامێری تر...) دەچنە بەرگە هەواوە و کاریگەری لەم چینە دەکەن و زیانی پێ دەگەیەنن.