پەڕەی فەیسبووکی ماڵپەڕی ژیانت
Facebook.com/ZhingaParezan

لەناوچوونی جۆرەكان

لەگەڵ پێشکەوتنی شارستانییەت و بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆژیا و شۆڕشی پیشەسازی، سەرەڕای ئاسانکردنی ژیان و هەموو باشییەکانی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک کێشەی خوڵقاندووە گەر بە جدی ئاوڕی لێ نەدرێتەوە و ڕێگری لێ نەکرێ ئەوا مەترسییەکی گەورە لە داهاتوودا ڕوو لە هەسارەکەمان دەکات، یەکێک لەو کێشانەش لەناوچوونی زیندەوەر و ڕووەکە جۆربەجۆرەکانی هەسارەکەمانە، کە هەندێکیان دەگمەن و کەمن گەر پارێزگارییان لێ نەکرێت زۆر بە ئاسانی لەناو دەچن و بێ بەش دەبین لەو جۆرە زیندەوەرانە و هەسارەکەمان تووشی گرفتی هاوسەنگی ژینگەیی دەبێتەوە.
دکتۆر ڕیچارد لیکی سەرۆکی ئیدارەی گشتی پێشووی کینا و بەڕێوەبەری کەرتی ژیانی کێوی لە وڵاتی ئەفریقادا وتی: جیهان لەدەست دەچێت لە کاتێکدا ساڵانە لە نێوان پەنجا هەزار و سەد هەزار جۆری زیندەوەرانی لەدەست دەچێت، هەروەها ڕێژەی لەناوچوونی جۆرەکانی دوو هێندەی ئەو بڕەیە کە شارەزایان چەند ساڵانێک لەمەوبەر مەزەندەیان کردووە.
دکتۆر لیکی ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ڕێژەی لەناوچوونی جۆرەکانی بەو شێوەیە لە پێش شەست و پێنج ملیۆن ساڵەوە لە زەویدا ڕووی نەداوە، کاتێک دیناسورەکان لەناوچوون.
لە کۆنگرەیەکی ساڵی ۲۰۰۳ لە کین تاوەنی باشووری ئەفریقادا بەسرا وتی ئێمە بەو شێوەیە لەوانەیە لە حاڵەتی لەناوچوونی بەکۆمەڵ نزیک بووبینەوە هەروەک لەمەوپێش ڕووی داوە، بە ڕای دکتۆر لیکی چاوێک بە ژینگەدا بهێنرێت بەو پێیەی کە مافێکی سەرەکی مرۆڤە، وە دامەزراندنی دەزگای پاراستن و مانەوەی ژیانی ئەو کێویانەی کە تیایدا پێویستییەکی لە ڕادەبەدەرە.
دکتۆر لیکی ساڵی ۱۹۹۷ لە کۆبوونەوەی وڵاتانی یەکگرتوو دەربارەی پەیمانی دەولات بۆ بازرگانی کردن بەو جۆرانەی کە خەریکە لەناو دەچن کۆمڵێک خەمڵاندنی پێشکەش کرد کە زۆر کەمتر بوو دەربارەی شێوەی لەناوچوونی بوونەوەرەکان، وتی لەبەرئەوە ئێمە ژمارەی زیندەوەرانی سەر زەوی نازانین بە شێوەیەکی ورد بۆیە مەترسی لەناوچوونی فەرامۆش دەکەین، بەڵام زانایان وای دەبینن کە ژمارەیان لە نێوان دە ملێۆن و سەد ملیۆن جۆر زیندەوەردایە. دکتۆر لیکی ئەرکی لەناوچوونی جۆرەکانی خستە سەر شانی ئەو چالاکییانەی کە مرۆڤ ئەنجامی دەدات.
وە تیشکی خستە سەر ئەوەی ئەگەر تێکچوونی ئێستای ژینگە ڕانەوەستێنرێت ئەوە جیهان بەیەکجاری نزیکەی ٥٥ ٪ی زیندەوەران لە ماوەی (٥۰ - ۱۰۰) ساڵدا لەدەست دەدات.
وە دکتۆر لیکی لەم بارەیەوە بەردەوام بوو وتی لە کۆنیشدا بە هەمان شێوە ژمارەیەکی زۆری زیندەوەران لەناو چووە کە ئەم ڕووداوانە کاریگەرییەکی زۆر خراپیان لەسەر ئەم جۆرانە بەجێ هێشتووە کە لەناو چوون.
هەروەها بە ڕای زۆربەی زانایان ئەم دیاردەیە بۆ چالاکی مرۆڤ دەگەڕێتەوە بە تایبەتی بۆ لەناوچوونی ڕووەک و ژینگەی گیانەوەر.
بەداخەوە کوردستانیش بێ بەش نەبووە لەم کێشەیە و زۆربەی جۆرەکان لەناوچوون و فەوتێنراون بە هۆی وشکەساڵی و ڕاوکردنەوە کە دیاردەیەکی مێژینەی هەیە لە کوردستاندا هەروەک ئەوەی کە لە دوای پڕۆسەی بەناو ڕزگارکردنی عێراق ڕووی دا، کە چەندین ڕەوە ئاسک و کەو لە ناوچەکانی کوردستان ڕاو کران و لەناو بران کە پێشتر پارێزراو بوون و بەردەوام لە زیادبووندا بوون هەمان کار زۆر دەمێکە لە ناوچەکە بوونی هەبووە دوژمنی زۆری تێر کردووە، لە کوردستاندا بە هۆی نەبوونی یاسایەکی گشتگیر کە بتوانێت ڕێگە لە ڕاوکردن و لەناوچوونیان بگرێت و بیانپارێزێت ئێستا زۆربەی ناوچەکانی کوردستان هەمان ڕووداویان بە سەردا هاتووە سروشتی ژینگەکەی شێوێنراوە، زۆربەی ئەو زیندەوەرە کێوییانەی کە هەبوونە، ڕەمزێک بوونە بۆ ناوچەکە و سیمایەکی سروشتی جوان بوون کەچی بە دەستی خۆمان ئەم سروشتەمان تێک داوە.