پەڕەی فەیسبووکی ماڵپەڕی ژیانت
Facebook.com/ZhingaParezan

قەتیسبوونی گەرمی

پلەی گەرمی مامناوەندی جیهان ١٥ پلەی سەدی بووە تا کۆتایی حەفتاکانی سەدەی بیستەم، بەڵام ئەم پلەیە بەرز بووەتەوە بۆ ١٥،٥ پلەی سەدی لە سەرەتای نەوەدەکاندا، واتە نیزیکەی نیو پلە لەم دواییانەدا بەرز بووەتەوە، لەوانەیە تا ساڵی ٢١٠٠ پلەی گەرمای گۆی زەوی (٢ - ٥) پلەی سەدی بەرز بێتەوە، ئەگەر تێکڕای پیسبوون هەروەک خۆی بمێنێتەوە، هەر چەندە زەوی لە بۆشایی سارددا دەسوڕێتەوە بەڵام پارێزگاری لە تێکڕای پلەی گەرمی خۆی کردووە بە ١٥ پلەی سەدی بە هۆی بەرگی دەرەوەی زەوی کە ڕێگە نادات بە هاتنە ژوورەوەی تیشکەکانی خۆر بۆ سەر زەوی بەشێکی هەڵدەمژرێت و بەشەکەی تری دەشکێتەوە بۆ بۆشایی دەرەوە پێش ئەوەی بگاتە سەر زەوی، بەمەش گەرما قەتیش دەبێت وەک ئەوەی لە خانووە شووشەییەکاندا هەیە هەتا هاوسەنگی گەرمایی گۆی زەوی پێک دێت کە یەکسان دەبێت بە بڕی ئەو گەرمییەی کە لە خۆرەوە هەڵی دەمژێت لە ماوەیەکی دیاریکراو لەگەڵ ئەوەی کەون دەیکات بە تیشکدانەوەی زەوی لە هەمان کاتدا دیاردەی قەتیسبوونی گەرما دەگڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی پیسکەرەکان لە گازە جۆراوجۆرەکان.

گرنگترینیان دوانەئۆکسیدی کاربۆن و میسان و ئۆکسیدی ئازۆن و کلۆرۆفلۆرۆکاربۆن و هەندێک گازی جۆراوجۆر و تەن جیاوازەکان لە بەرگی هەوادا وە هەروەها گازێکی نوێ دۆزراوەتوە دەبێتە هۆی دیاردەی قەتیسبوونی گەرما لە لایەن زانای نەرویجی (ویلیام ستروج) ئەم گازە تا ئێستا ئاڵۆزە کە کیمیا زانەکان هیچ لە بارەیەوە نازانن بەڵام پێکهاتەکەی زانراوە کە شێوگە کیمیاییەکەی فلۆرۆ میسایلی سیانی و پێنجەم فلۆریدی گۆگرد، گازی CO2 بەرپرسە لە دیاردەی قەتیسبوونی هەوا بە ڕێژەی ٥٥ ٪ و ڕێژەکەشی لە زیادبووندایە وەک پێوەرەکان دەریان خستووە چڕییەکەی لە هەوادا ٢٨٠ بەش بووە لە یەک ملیۆن بەش لە هەوادا لە ساڵی ١٧٥٠ و ئەم ڕێژەیە بەرز بووەتەوە بۆ ٣١٥ بەش لە یە یەک ملیۆندا لە ساڵی ١٩٥٨ ون بووە بە ٣٤٣ بەش لە یەک ملیۆن لە ساڵی ١٩٨٤ وە پێشبینی دەکرێت چڕییەکەی بگاتە ٦٠٠٠ بەش لە یەک ملیۆندا لە ساڵی ٢١٠٠.
گازی میسان بەشداری دەکات لە بەرزبوونەوەی  پلەی گەرمی زەوی و ئەم گازەش پێک دێت بە هۆی سووتاندن و شیبوونەوەی بەکتریایی توخمە ئەندامییەکان بە تایبەتی لە شوێنی کۆبوونەوەی پیسایی و خۆڵ و خاشاکدا، وە بڕی دەرچوونی گازی میسان مەزەندە دەکرێت بە ٥٥٠ ملیۆن تەن ساڵانە لە هەوادا و ڕێژەکەی بەرز دەبێتەوە بۆ هەوا ساڵانە بووە ڕێژەی لە ١ ٪ خۆشبەختانە بە بڕی لە ٩٠ ٪ ئەم گازە لەناو دەچێت بە ڕێگەی بەئۆکسیدبوون و باقییاتەکەی لە هەوادا دەمێنێتەوە و چڕییەکەی دەگاتە نزیکەی ١،٦٥ بەش لە یەک ملیۆندا لە ساڵی ٢٠٣٠دا بەڵام چڕی ئۆکسیدی ئازۆت لە هەوادا لە ساڵەکانی ١٩٨٤ لە بڕی ٣،٣ بەش بۆ لە یەک ملیاردا، پێشبینی دەکرێت بگاتە ٣٧٥ بەش لە یەک ملیاردا هەتا ساڵی ٢٠٣٠.

چڕی کلۆرۆفلۆرۆکاربۆن بە شێویەکی ترسێنەر زیادی کردووە وێڕای ئەوەی کە چڕییەکەی لە ساڵی ١٩٧٧، ١٥٠ بەش لە یەک ترلیۆندا وە ئەم ڕێژەیە بەرز بووەتەوە بۆ ٤٠٠ بەش لە یەک ترلیۆندا لە ساڵی ١٩٨٥ پێشبینی دەکرێت چڕییەکەی بەرز بێتەوە بۆ ١١٠٠ – ١٨٠٠ بەش لە یەک ترلیۆندا لە ساڵی ٢٠٣٠، سەبارەت بە گازی نوێ تازە دۆزراوە لە لایەن زانای نەرویجی (ولیام سترونجی) وێڕای کەمی ئەم گازە بەڵام مەترسییەکەی زۆر زۆرە چونکە یەک بەش لەم گازە کاری ۱٨ هەزار بەش لە گازی ئۆکسیدی کاربۆن دەکات بۆ پیسبوونی ژینگە و گەرمکردنی هەوا لەسەر گۆی زەوی و زاناکانیش دەریان خستووە کە ئەم گازە تەمەن درێژ و چالاکە بو ماوەی هەزارەها ساڵ زانا ولیام سترونج بڕوای وایە کە سەرچاوەی ئەم گازە نوێیە ئاوێتەی شەشەم فلۆریدی گۆگرد بێت کە بەکار دەهێنرێت بۆ نەگەیەنەری گەرمی لە ویستگەی پێکهێنانی وزەی کارەبایی، لەبەر ئەوە ئاگاداری بۆ وێستگەکان کراوە کە ئەم گازە بە هیچ شێوەیەک نەیەتە ناو هەواوە وە ئەگەر بەم ڕێژەی زیادبوونە بمێنێتەوە وەک ئێستا ٦ ٪ ساڵانەیە وای لێدێت کە خۆی بەرپرسی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بێت لەسەر زەوی. وە لە کاتێکدا کە ڕێژەی پیسبوونی هەوا هەر وا بەرز ببێتەوە لەوانەیە پلەی گەرمی هەموو جیهان بۆ ٥،۱ - ٤ پلەی سەدی ساڵانە زیاد بکات لە نیوەی سەدەی بیست و یەکدا دەبێتە هۆی گۆڕانکاری کەش و ئاو و هەوا و کە بەرگە نەگیرێ. وە پێشبینی دەکرێت کە وشکانی ناوچەیەکی بەرفراوانی جیهان بگرێتەوە واتە ببێتە هۆی بەبیابانبوون، بارانبارینیش لە هەندێک ناوچە زیاد بکات، وە بڕێکی زۆر لە بەستەڵەکەکانی هەردوو جەمسەرەکە بتوێتەوە بە تایبەتی جەمسەری باکوور کە ئێستا بەردەوامە لە توانەوە و ناوچەیەکی زۆر لە ژێر مەترسیدایە و ڕووبەری نیشتەجێبوون لەو ناوچانەدا زۆر کەم دەبێتەوە بە هۆی زیادبوونی ڕووبەری ئاو لەو ناوچانەدا هەروەها دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاوی دەریاکان سەرەنجام لافاوی زیانبەخش چەندین شار و شارۆچکەی کەناراوییەكان دادەپۆشێت لەگەڵ گۆڕانکاری خێرا لە کەش و ئاو و هەوادا، لەناوچوونی چەندین ڕووەک و ئاژەڵە سروشتییەکان کە بواری ئەوەیان نەبێت بە هیچ شێوەیەک لە شوێنێک گەشە بکەن و دووبارە سەرهەڵدەنەوە.

لە ماوەی ساڵانی ۱۹۹۰ کۆنگرەی لاهای سەر نەکەوت بۆ ئەوەی بگاتە ڕێککەوتننامەیەک بۆ دانانی سنوور بۆ دەردانی ئەم گازە، بەرپرسیارەتییان خستە ئەستۆی وڵاتە یەکگرتووەکان... و بۆ ناڕەزایی دەربڕین لەم کارە ژنێک هەستا لە کۆنگرەکەدا یەک پارچە کێکی چەوری گرتە سەروچاوی نوێنەری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە لە کاتێکدا ئەو سەرقاڵی خوێندنەوەی ڕاپۆرتەکەی بوو و شاشەی تەلەفزیۆنەکانی جیهان ئەم ڕووداوەیان بڵاو کردەوە هەروەها نوێنەری بەریتانیاش لە هەمان پارچە کێکی تێگیرا لە هەمان کۆنگرەدا، کەواتە باجی ئەم کارەساتە بەردەوام دەبێت و تا بێت قوربانیانی گۆڕانی کەش و هەوا زیاد دەبێت، جا هیوامان وایە کە یاسایەکی جیهانی وا دابنرێت کە چارەسەری ئەم جۆرە کێشەیە بکات وە لە کوردستانی خۆمانیش کاری پێ بکرێت.