پەڕەی فەیسبووکی ماڵپەڕی ژیانت
Facebook.com/ZhingaParezan

سەوزكردنی شار

بەپێی پێوەرەكانی نیشتەجێكردن، پێویستە لە دیزاینی شاردا چەند مەرجێكی ژینگەیی لەبەرچاو بگیرێن، لەوانە:
- دەبێت هەر كەسێك ٢ م دووجای لە گۆڕەپانی یاریی بەربكەوێت لە سنووری گەرەكەكەی خۆیدا.
- دەبێت هەر كەسێك لە نێوان (١.٥ – ٢.٥) م لە باخچە و دووجای ڕووبەری سەوزایی بەربكەوێت لە گەرەكەكەی خۆیدا.
- بە پێی پێوەری جیهانیی مافەكانی مرۆڤ، دەبێت هەركەسێك لە شارەكەی خۆیدا لە نێوان (١٥ - ٢٠) م دووجای لە باخچە و ڕووبەری سەوزایی بەربكەوێت.
ئەم مەرجە ژینگەییانە كاریگەریی زۆریان هەیە لەسەر چاكتركردنی ژینگە و ژیانی مرۆڤەكان لە شاردا، لەوانە :
١- رووبەری سەوزایی ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لە هەڵمژینی گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن و بەرهەمهێنانی ئۆكسجین.
٢- رۆڵی هەیە لە كەمكردنەوەی تینی تیشكی ڕۆژ بە رێژەی ٨٦ ٪.
٣- رۆڵی هەیە لە بەرگرتن لە ڕەشەبا و گەردەلوول.
٤- رۆڵی هەیە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكان لە ڕێگەی كۆبوونەوە و دانیشتنی ژمارەیەكی زۆری خەڵك لە پاركێكدا یان لە سەیرانگایەكدا.
٥- ڕۆڵی هەیە لە ئارامكردنەوە وچاكتركردنی باری دەروونی مرۆڤ، كە ڕەنگی سەوز كاریگەریی ئەرێنی هەیە لەسەر كەمكردنەوەی هۆرمۆنی بەرپرس لە گرژبوونی باری دەروونی، هەر لە بەر ئەمەشە كە دەوڵەتانی جیهان هەوڵ دەدەن زیاتر لەو پێوەرە نێودەوڵەتیانەش، ڕوبەری سەوزایی لە شارەكاندا زیاد بكەن، بۆ نموونە لە شاری (پەكین)ی پایتەختی (چین)، هەر تاكێك ڕووبەری ٤٥ م دووجای لە سەوزایی بەردەكەوێت، لە (تاران)ی پایتەختی (ئێران)یش هەر تاكێك زیاتر لە ٢٠ م دووجای بەردەكەوێت!
كەچی لای ئێمە لە شارێكی وەك سلێمانی كە پێش حەفتا ساڵ واتە لە ساڵی ١٩٣٧ەوە یەكەم باخچەی گشتی تێدا كراوەتەوە و ئێستا بە بەراورد لە نێوان ڕوبەری خانوبەرە و ڕوبەری باخچە و سەوزایی، تەنها ١ ٪ی ڕوبەری شار سەوزاییە. كە ئەم ڕێژەیەش لە شارەكانی تری كوردستاندا هەر ئەوەندەیە.

بۆیە گرنگە كە شارەوانیی چەند هەنگاوێك بگرێتە بەر لەوانە:
١- لەكاتی پێدانی مۆڵەتی بیناكردندا بە مەرجی بگرێت كە رووبەرێكی دیاریكراوی خانووەكان بكرێنە باخچە ئەگەر كەمیش بێت، چونكە دەركەوتووە كە تەنها (یەك) درەخت لە ڕۆژێكدا بەشی ٣ كەس ئۆكسجین بەرهەم دەهێنێت
٢- زیادكردنی باخچە و پاركی گشتی لە نێو شارەكاندا و ڕێگەگرتن لە بەخانووكردن و كارگەكردنی ئەو زەوییانەی كە لە دیزانیی بنەڕەتی شاردا بۆ باخچە دانراون.
٣- لەبەر كەم ئاویی، ئەو درەخت و دارانە بچنێرێت كە ئاوی كەمیان دەوێت، ئاودانی بەدڵۆپەش پەیڕەو بكرێت و درەختەكانیش لە جۆری هەمیشە سەوز بن لە هەر چوار وەرزەكاندا.
٤- بەردەوام ئاگای لە پێوەری جیهانی بێت بۆ ڕوبەری سەوزایی چونكە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دانیشتوانی شارەكان لە زیادبووندان و ڕووبەری سەوزاییش لە كەم بووندایە، كە ئەمەش تەواو پێچەوانەی مەرجە ژینگەییەكانە لە دیزاین كردنی.