پەڕەی فەیسبووکی ماڵپەڕی ژیانت
Facebook.com/ZhingaParezan

ژەهراویبوونی خۆراک

خۆراک یەکێکە لە پێداویستییە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ و هەموو زیندەوەران، وە مرۆڤ هەر لە سەرەتای دروستبوونییەوە بەردەوام هەوڵی بەدەستهێنانی خۆراکی داوە بە چەندین ڕێگەی جیاواز چونکە نەیتوانیوە بێ خۆراک ژیان بگوزەرێنێت.
خۆراکیش پۆلێن دەکرێت لەسەر بنچینەی مانەوەیان بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
۱- ئەو خواردنانەی زۆر زوو تێک دەچن وەک گۆشت بە هەموو جۆرەکانییەوە، ماسی، سەوزە، میوە و...
۲- ئەو خواردنانەی ماوەیەکی کەم توانای مانەوەیان هەیە (نیمچە جێگیر) وەک پەتاتە...

جۆرەکانی تێکچوونی خۆراک:
۱- تێکچوونی فیزیایی: ئەمەش کاتێک ڕو دەدات کە ئەو خۆراکە گۆڕانکاری بەسەر پلەی گەرمی و شێیدا بێت یەخود بە بەرکەوتنی دەرەکی.
۲- تێکچوونی کیمیایی: دوو گۆڕانکاری کیمیایی سەرەکی ڕوو دەدات لە کاتی کۆکردنەوە و پاشەکەوتکردندا کە دەبێتە هۆی تێکچوونی لە چۆنییەتی خۆراکەکەدا و هەستی پێ دەکرێت ئەوانیش، ا- کرداری ئۆکسان بەسەر چەوریدا دێت. ب- کارلێکی ئەنزیمەکان.
۳- تێکچوون بە هۆی میکرۆبەوە: زیندەوەرە وردەکان (کەڕوو و بەکتریا) دەبنە هۆی تێکچوونی ڕەنگ و بۆن تامی خۆراکەکە کە بە خواردنی ئەم خۆراکانە کاریگەری دەبێت لەسەر تەندروستی مرۆڤ و دەبێتە هۆی (سکچون، ڕشانەوە، تێکچوونی گەدە، ڕیخۆڵە و...) لەوانەشە ببێتە هۆی مردنی کەسەکە.